ئیسرائیل یەکەم ڤیدیۆی بە ئامانجگرتنی پێگە سەربازییەکانی سوریای بڵاوکردەوە

سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم، یەکەم بەڵگەی ڤیدیۆیی لەسەر هێرشی ئەمڕۆی سەر سوپای سوریا و فەیلەقی قودسی ئێرانی بڵاوکردوە.

سوپای سوریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیوییەتی، “بەڵگەی ئەو هێرشانەی شەوی ڕابردوو دژی ئامانجە سەربازییەکانی سوریا ئەنجامدرا، بارەگا و پێگە سەربازییەکانی سەربە فەیلەقی قودسی ئێرانی و سوپای سوریایی کردە ئامانج”.

فیگای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی هێرشەکە لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، “بەمجۆرە فڕۆکەکانمان پێگە سەربازییەکانی سوریایان بۆردومان کرد، هەروەها گەنجینەکان، بارەگاکان و سەرجەم پێگە سەربازییەکانی سوپای سوریا و فەیلەقی قودسی ئێرانیمان کردە ئامانج”.

پێشتر بەرەبەیانی ئەمڕۆ بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “هێزە ئاسمانییەکانمان بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە پێگەکانی سوپای سوریا و پێگە سەربازییەکانی فەیلەقی قودسیان کردە ئامانج”.

نەتەنیاهۆ وتی، “ئەمە سیاسەتێکی ڕوونە کە چەندین ساڵە پێوەی پەیوەستین، چاوپۆشی لە دژایەتییەکانی ئێران ناکەین کە لەسوریاوە بەرامبەر وڵاتەکەمان دەیکات، هەروەها چاوپۆشی لە هیچ هەوڵێک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر خاکەکەمان ناکەین لە سوریاوە”.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە سنوورەکانی نێوان ئیسرائیل و سوریا بۆمبی چێنراو هەیە کە لەلایەن سوپای فەیلەقی قودسی ئێرانی چێنراون لە سنورەکاندا.

ئێستا هێزی ئێرانی لە سوریا بوونیان هەیە، بەپێی لێدوانێکی پێشتری بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا، ئەو هێزە ئێرانییانەی لە سوریان فەرماندە و ڕاوێژکارانی سەربازیین کە هاوکاری و ڕاوێژکاریی سەربازیی پێشکەشی سوپای سوریا دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیلهام ئەحمەد: چەکدارانی سەر بە دیمەشق دەیانەوێت ئاگربەست بشکێنن

بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایدەگەیەنێت، چەکدارانی سەر بە دیمەشق هەواڵی ناڕست بڵاودەکەنەوە و دەیانەوێت ئاگربەست بشکێنن.…
زیاتر ببینە

یەکەمین کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە هەواڵەکەی یاهوو نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران یەکەمین کاردانەوەی بەرامبەر هەواڵەکەی یاهوو نیوز نیشاندا و ڕایگەیاند، “بەشێکی زۆری ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە،…
Total
0
Share