بافڵ تاڵەبانی بۆ مام جەلال: یەكێتی و گۆڕان دوا ئاواتی تۆ و كاك نەوشیروان-یان بەجێگەیاند

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی، پەیامێكی بۆ یادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال بڵاوكردەوە، دەڵێت، “یەکێتیمان لەھەڵدێران پاراست و ژیانی سیاسی و حیزبایەتیمان ئاسایی کردەوە، ھەر بڕیارێک درابێت و لەداھاتووشدا دەدرێت، لە خزمەتی چاکەی گشتی و یەکێتی و کوردستانەکەت دەبێت”.

بافڵ تاڵەبانی قسەشی لەبارەی ڕێككەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان كردووە و نوسیویەتی، “لەم قۆناغی خەباتی نوێیەشدا یەکێتییەکەمان و گۆڕانەکەی کاک نەوشیروان دوا ئاواتی ئێوە و ویستی کۆمەڵانی خەڵکیان بەجێگەیاند و پێکەوە بەرەو سەرکەوتن ھەنگاودەنێن”.

دەقی پەیامەكەی بافڵ تاڵەبانی :

لە چوارەمین ساڵڕۆژی ماڵئاوایی تۆدا بەشکۆوە رادەمێنم و تاوێک لە خەباتی رابەر و رۆشنکەرەوەی بیری کوردایەتی و بڵێسەی شۆڕشی نوێ، پشوودەدەم و بەدەم گەشبینی، ھیوا و ئومێدەوە بۆ ئاسۆیەکی روونتر ھەنگاودەنێم.

ھەنگاوی وەفاداری دەنێین و بەشوێن دونیابینی و سیاسەتی حەکیمانەی مام ڕێدەکەین و ئەمانەتی تۆ لە بەرامبەر خوێنی شەھیدان و تێکۆشەرانی یەکێتی دەپارێزین، دەیبوژێنینەوە، رێکیدەخەینەوە.

وەفادار بۆ یەکێتی و مێژووی پڕسەروەریی مام

ئەرکی ئێمەیە بەرنامەکەت تەواوبکەین و یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزین، ئەم یادە بەدەرفەت دەزانم تا جارێکی تر دڵنیات بکەمەوە و ویژدانم ئاسوودەبکەم، دوای پشوودرێژی و دانبەخۆداگرتنێکی زۆر دواجار بە ھاوکاری دڵسۆزانی رێگاکەت و تێکۆشەران و شوێنکەوتوانی، یەکێتیمان لەھەڵدێران پاراست و ژیانی سیاسی و حیزبایەتیمان ئاسایی کردەوە، ھەر بڕیارێک درابێت و لەداھاتووشدا دەدرێت لە خزمەتی چاکەی گشتی و یەکێتی و کوردستانەکەت دەبێت، راستە رێگری ھەبوو بەڵام لەم کاروانەدا تەنھا نەبووین و تەنھا نین، پێکەوە ھەموومان تێکۆشەران، پێشمەرگەی دێرین، کەمئەندامانی سەنگەر، زیندانیانی سیاسی، کەسوکاری شەھیدان، ھەڤاڵان و کادران یەکێتیمان پاراست و لەخەمی یەکێتیدا بووین، وەک سەردەمی رابەرایەتی تۆ ئێستا یەکێتی و یەکێتییەکان ئازاو ئازادن کار بۆ ژیانێکی باشتر و کوردستانێکی ئاوەدانتر دەکەن.

لەم قۆناغی خەباتی نوێیەشدا یەکێتییەکەمان و گۆڕانەکەی کاک نەوشیروان دوا ئاواتی ئێوە و ویستی کۆمەڵانی خەڵکیان بەجێگەیاند و پێکەوە بەرەو سەرکەوتن ھەنگاودەنێن و لە ھاوپەیمانیەتییەکەدا لە بەردەم وەفاداری خەڵک و کێشە بنچینەییەکانی ھەرێم و پارسەنگی ھێز و مافە دەستوورییەکانمان راوەستاوین، ھاوپەیمانی کوردستان وەفادار دەبێت و کار بۆ ژیانێکی باشتر و پاراستنی قەوارەی ھەرێم دەکات، خۆمان ئامادەکردووە و لە بەردەم سەرپێخستنی خەونی تۆ و کاک نەوشیروان داین و دەمانەوێت ئەو سیاسەتە حەکیمانەی ئێوە بکەینە سەرمەشقی خەباتی نوێمان.

کەرکوک و کەرکوکییەکان، خانەقینییەکان، شەنگال، مەخمور و ئازیزانمان لە ناوچە دابڕێندراوەکان لەبەرامبەر بەڵێنی سەرۆک مام جەلال و خەمی کوردستانی بوونی ئێوە وەفادارین و لەئاست بەرپرسیارێتی پەیمانی مام دەبین و قودسی کوردستان قوڵایی ستراتیژی خەباتمان دەبێت و بەگیانمان دەیپارێزین، بۆ ھەمیشە لەگەڵتانین و شارەکەی خۆمان جێنەھێشتووە و جێی ناھێڵین، وەفا و وەسێتی باوکمانە و دەیپارێزین….

بۆ تۆی باوکیش بیرت دەکەم، زۆرجار لەبەرامبەر مەزنیت، رابەرایەتی و پێشەواییت، داکۆکیت لەمافە گشتییەکان و ئازادی رادەربڕین و تەبایی و یەکڕیزی گەلی کورد، خەمت بۆ نیشتمانێک کە رەنگدانەوەی ھەموو بۆچوونە جیاوازەکان بێت، رادەمێنم و بەڵێن بە رۆحت دەدەم کە ئەم بەرپرسیارێتییە بە ئەمانەتەوە بەجێ بگەیەنم و مەشخەڵی شۆڕشی نوێ و یەکێتییەکەت بڵێسەدارتر بکەم، ئارامی بۆ ڕۆ‌حی مەزنت و رێگات رۆشن و یەکێتییەکەت ئاوەدانتر باوکە گیان.

کوڕی خۆت

بافڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمەڵی دادگەری: بەرەنگاربوونەوەی ھەر ھەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی پێگەی ئیسلام ئەركی ھەموو موسڵمانانە

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بەرەنگاربوونەوەی ھەر ھەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی پێگەی ئایینی ئیسلام ئەركی ئێمە و ھەموو تاكێكی…
زیاتر ببینە

هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە ئەوروپا بگەڕێنەوە 11 هەزار دۆلاریان پێدەدرێت؟
ڕوونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 60 هەزار هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان لە ئەوروپا خۆیان ناونووس كردووە…
Total
0
Share