ئۆڤەرمارس بە ئابڕوچوونەوە ماڵئاوایی لە ئەیاکس ئەمستەردام کرد

بەڕێوەبەری تەکنیکیی تۆپی پێی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام، مارک ئۆڤەرمارس بەهۆی ئابڕووچوونەوە بەناچارییەوە ماڵئاوایی لە یانە هۆڵەندییەکە کرد.

ئەستێرە دێرینەکەی هۆڵەندا زنجیرەیەک نامەی ئابڕوبەری بۆ هاورێ کچەکانی لە یانەی ئەیاکس ناردووە، ئەم بابەتەش چەند جارێک دووبارەبووەتەوە، بۆیە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی بەڕێوەبەراندا کە لەلایەن دەستەی پێداچوونەوە ئامادەدەکرێت، ئاماژە بە بەدڕەوشتیی ئۆڤەرمارس کراوە، بەتایبەت دوای ئەوەی هاوڕێ کچەکانی لەبەردەم سەرۆکایەتیی یانە سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرە 48 ساڵەکە، دەڵێت، “هەست بە شەرمەزاری دەکەم، هەفتەی ڕابردوو ڕاپۆرتی یانە لەبارەی ڕەوشت و هەڵسوکەوتی منەوە ئاشکراکرا، بەداخەوە نەمزانیبوو هێندە لامداوە و کاری ئابڕوبەرانەم بەرامبەر بە هاڕێکانم کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە دوایین ساتەکانم لە یانەکە ڕوونکردنەوەم پێدرا، بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەم”.

هەروەها دەڵێت، “بێگومان بۆ کەسایەتییەکی وەک من و لەو پێگەیەدا ئەوە ڕەفتارێکی ناپەسەندە، ئێستا هەستی پێدەکەم، بەڵام دوای ئەوەی کار لەکار ترازا، هیچ ڕێگەیەکم لەبەردەمدا نەماوەتەوە تەنها ماڵئاواییکردن نەبێت لە ئەیاکس ئەمستەردام”.

ئۆڤەرمارس لە 2012وە پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی پێبەخشراوە، لە بوارەکەی خۆیدا باشترین کاریکردووە و یەکێکبووە لە سەرکەوتووترینەکان، بڕیاربوو بەپێی دوایین بۆندی، تاوەکو 2026 لە یانە هۆڵەندییەکە بەردەوامبێت.

بابەتی پێشتر

مردووە زیندووەکە: ئامادەم و لە مۆندیالی قەتەر دەبم

بابەتی دواتر

پەیامێكی توندی جەنەراڵێكی ڕوسیا بۆ پوتین: نەكەی ئۆكرانیا داگیربكەیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە لووتکەی تۆپی پێوە بۆ تورکیا

فیلیپی کۆتینیۆ لەلایەن یانەی ئەستۆن ڤێلاوە وەک یاریزانێکی سەرەکی گرنگی پێناکرێت و یانەیەکی گەورەی تورکیا داوای گواستنەوەی دەکات.…
Total
0
Share