لەگەڵ نێیمار و کریستیانۆ و لیڤاندۆڤیسکی یاریکردووە، کۆستا کامیان بە باشتر دەزانێت؟

ئەستێرەی بەرازیلی یانەی بایرن میونشن، دوگلاس کۆستا بەراوردی ژمارەیی نێوان کریستیانۆ و لیڤاندۆڤیسکی و نێیمار دەکات. 

لە چاوپێکەوتنێکدا کۆستا بە ماڵپەڕی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، ” دەمێکبوو دەمویست بگەڕێمەوە بۆ یانەی بایرن میونشن، بۆیە ئێستا لێرە زۆر بەختەوەرم”.

لەبارەی بایرن میونشن و خۆگونجاندنییەوە لە خولی ئەڵمانیا، دەڵێت، ” دوای ئەوەی پەیوەندیم بە یوڤانتۆسیشەوە کرد پەیوەندیم لەگەڵ جیروم بواتینگ، تۆماس مولەر، جۆشوا کیمیچ بەردەوامبوو، هەرگیز پەیوەندیم لەگەڵیاندا نەپچڕاندووە، کە یانەی یوڤانتۆس منیان کڕی ئۆفەری دیکەم پێشکەشکرا، بەڵام یوڤیم هەڵبژارد لەبەرئەوەی یانەیەکی گەورەیە و لە لوتکەدایە، خەونم بوو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنم”.

کۆستا لە پێکهاتەکانی یوڤانتۆس و بایرن و هەڵبژاردەی بەرازیل هاوشانی کریستیانۆ و لیڤاندۆڤیسکی و نێیمار یاریکردووە، لە بەراوردی نێوانیاندا دەڵێت، ” لە ژیانی وەرزشییمدا چانسم هەبوو لەگەڵ چەندین پاڵەوانی وەک نێیمار و ڕۆناڵدۆ یاریمکرد، ئێستاش لەگەڵ لیڤاندۆڤیسکی کە باشترینی ئەوروپایە، بەڵام ئەگەر بەراوردی ژمارەیی بکەین، پێموابێت کریستیانۆ لە ئاستێکی باڵاتردایە”.

لە گواستنەوەکانی هاوینی 2020 کۆستای تەمەن 30 ساڵ بە شێوەی خواستن بۆ وەرزێک لە یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە کرد، پێشتریش لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2018 بۆ یانە ئەڵمانییەکە یاریکردووە و هاوشێوەی ئەم وەرزە بە خواستن لە یوڤانتۆس یاریکردووە.

بابەتی پێشتر

ئوزێل دوای دوورخستنەوەی لە پێکهاتەکانی ئارسیناڵ بێدەنگی شکاند

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە یەکەم تاقیکردنەوەی چامپیۆنزلیگ شکستیهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share