ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، ترەمپ ترسی لەوە هەیە كۆمارییەكان نەتوانن پارێزگاری لە زۆرینەی نێو ئەنجومەنی پیران بكەن لە پاش هەڵبژاردنەكان.
واشنتن پۆستی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكیدا ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی تشرینی یەكەم ئاماژەی بەوەكردووە، لە كۆبوونەوەیەكی نهێنی لەگەڵ لایەنگرانیدا ترەمپ نەیشاردووەتەوە ترسی هەیە لەوەی كۆمارییەكان نەتوانن پارێزگاری لەو پێگەی خۆیان بكەن لە ئەنجومەنی پیران و بارودۆخی حزبەكەی بە “بارودۆخێكی قورس” ناوزەند كردووە.
یەكێك لەو كەسانەی بەشداری كۆبوونەوە نهێنییەكەی كردووە بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، ترەمپ لەو كۆبوونەوەیەدا وتویەتی، “نامەوێ مامەڵە لەگەڵ هەندێك ئەندامی ئەنجومەنی پیران بكەم، ناتوانم و نامەوێت یارمەتی هەندێكیان بدەم”.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ لە بانگەشەكانیدا بە ئاشكرا دەڵێت، بڕوای بە كۆمارییەكان هەیە كە بتوانن كۆنتڕۆڵی ئەنجومەنەكە بكەن.