كەجەكە: میراتی پەیوەندیی مام جەلال و ئۆجەلان كلیلی بەرەنگاربوونەوەی هێرشەكانە

كەجەكە: مام جه‌لال شوێنپه‌نجه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان دیاره‌

بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال، كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كەجەكە لە پەیامێكدا دەڵێت، مام جه‌لال شوێنپه‌نجه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان دیاره‌، میراتی پەیوەندیی مام جەلال و ئۆجەلانیش بە كلیلی بەرەنگاربوونەوەی هێرشەكان وەسفدەكات.

كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆما جڤاكێن كوردستان (KCK) لە پەیامەكەیدا دەڵێت، “له‌ چواره‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی، ڕێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ بیره‌وه‌ری به‌ڕێزیان داده‌نه‌وێنین و پابه‌ندبوونی خۆمان به‌ ڕێبازی ئازادیخوازی و نیشتمانپه‌ره‌وه‌رییان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌”.

وتیشی، “له‌ مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا كه‌سانێك ده‌رده‌كه‌ون كه‌ به‌ زانابوونی مێژوویی، لێهاتوویی سیاسی و هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی، مۆركی خۆیان له‌ ڕووداو و پێشهاته‌كان ده‌ده‌ن و ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ ناسنامه‌ و مێژووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌، سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانیش ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یه‌ كه‌ به‌ زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لی كورددا شوێنپه‌نجه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان و به‌ تایبه‌تیش باشووری كوردستان دیاره‌، هه‌ر له‌م پێگه‌یه‌وه‌ توانی له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و عێراقیش ببێته‌ ناونیشانی پێكه‌وه‌ژیان، ئاشتی، دانوستان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان”.

كەجەكە ئاماژە بە دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تیی نێوان مام جه‌لال، ئاپۆ و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دەكات و دەڵێت، “بوو به‌ هه‌وێنی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له‌هه‌ر چوار به‌شی كوردستان و ده‌ستكه‌وتی مه‌زنی نیشتمانی و دیموكراتی لێكه‌وته‌وه،‌ كه‌ تائێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كه‌ دوژمنانی گه‌لی كورد هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد ده‌ده‌ن، پابه‌ندبوون به‌ میراتی شۆڕشگێڕی، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ریی ئه‌م دۆستایه‌تییه،‌ كلیلی تێپه‌ڕبوونه‌ له‌ قه‌یرانه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان.

بابەتی پێشتر

هێرشەكەی پارتی لە خەلیفان لەزاری گەریلایەكی ڕزگاربووەوە

بابەتی دواتر

مام جەلال

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك خانووی زیادەڕۆ رووخێندران

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، ژمارەیەك خانووی زیادەڕۆی رووخاند. لە راگەیەندراوێكدا دوای لابردنی زیادەڕۆییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی…
Total
0
Share