هاوپەیمانی کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردنی ڕادەگرێت

سەرۆکایەتيی هاوپەیمانی کوردستان بڕیاریدا بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە سەرتاسەری کوردستان هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕابگرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی هاوپەیمانی کوردستان ئاماژەی بەوەكردووە،” بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بانگەشەی هەڵبژاردن ڕادەگرین و داواش لە کاندیدەکان دەکات کە لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر هەموو چالاکییەکی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕابگرن”.

داواش لە میدیا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی یەکێتی و گۆڕان دەکەن،” لە ماوەی دیاریکراودا لە جیاتی ڕووماڵی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەرنامەکانیان تەرخان بکەن بۆ باسکردن لە ژیان و خەبات و تێکۆشانی مام جەلال و هەڤاڵە تێکۆشەرەکانی و لەسەرووی هەمووشیانەوە ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا.”

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستانەوە

هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان

جەماوەرە دڵسۆزەکەی هاوپەیمانی کوردستان؛

بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی ماڵئاویی سەرۆک مام جەلال، سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە سەرتاسەری کوردستان هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرێت. داواکارین کاندیدە بەڕێزەکانی هاوپەیمانی کوردستان و هەموو کادر و هەڵسوڕاوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هەموو چالاکییەکی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرن. هەروەها داوا لە میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندنی یەکێتی و گۆڕان دەکەین لە ماوەی دیاریکراودا لە جیاتی رووماڵی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەرنامەکانیان تەرخان بکەن بۆ باسکردن لە ژیان و خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵە تێکۆشەرەکانی و لەسەرووی هەمووشیانەوە سەرکردەی مەزن رەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا.

سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستان

2/10/2021

بابەتی پێشتر

کازمی لەگەڵ کۆمسیۆن و لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دێربی تۆرینۆ به‌ بردنه‌وه‌ی یوڤانتۆس کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچە دابەشنەكرا

25ی هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان دەستیپێدەكرد، بەڵام حكومەت تا ئێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی دەستپێنەكردووە.…
Total
0
Share