گومان دەکرێت سێ منداڵ لە سلێمانی بەهۆی خواردنی دەرمانی خۆماڵییەوە مردبن

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی “دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری” لە سلێمانی تەندروستیی سلێمانی ئاگادارکردووەتەوە، کە سێ منداڵ بەهۆکاری خواردنی دەرمانی خۆماڵی و گژوگیا گیانیانلەدەستداوە.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” گومان دەکرێت مردنی سێ منداڵ  هۆکارەکەی بەکارهێنانی دەرمانی خۆماڵی و گژوگیا بێت ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بۆیە تەندروستیی سلێمانیمان ئاگادارکردووەتەوە”.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری، داوا لە هەموو دایکان و باوکان دەکات بەبێ ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان دەرمان بەکارنەهێنن بۆ منداڵەکانیان.

نەخۆشخانەکە ناو و کاتی مردنی منداڵەکانی بە نوسراو ناردووە بۆ تەندروستیی سلێمانی و ئاگاداری کردوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: خەڵكانێك لەناو حكومەتدا كاردەكەن بۆ ئەوەی خاڵە بەهێزەكانی سلێمانی لاوازبكەن

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كێشەی دەرمانی سنوورەكە بە هیچ كەس و لایەنێك چارەسەرناكرێت حكومەت نەبێت و دەشڵێت، خەڵكانێك…
Total
0
Share