ئەو نەخۆشییانەی پەیوەندییان بە بەرزیی باڵاوە هەیە

كورتی یان درێژیی باڵای مرۆڤ، پەیوەندی هەیە بە تووشبوونی بە چەند جۆرێكی نەخۆشی، لەوانە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار و دەوالی.

توێژەرانی زانكۆی كۆلۆرادۆ لە ئەمریكا، توێژینەوەیەكیان لەبارەی پەیوەندیی نێوان درێژی و كورتیی باڵا و تووشبوون بە نەخۆشییەكان كردووە. سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە، زانیارییە تەندروستییەكانی زیاتر لە 250 هەزار كەسیان وەرگرتووە و شیكارییان بۆ زیاتر لە هەزار جۆری نەخۆشی كردووە.

سریدهاران ڕاجافان كە سەرپەرشتیی تیمی توێژەرانی كردووە دەڵێت، باڵابەرزەكان زیاتر تووشی دەوالی دەبن، بەڵام كەمتر دووچاری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و بەرزبوونەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن دەبن.

ئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكە ئاشكرایكردووە، باڵابەرزەكان زیاتر تووشی تێكچوونی دەماری دەست و قاچەكان و هەوكردنی پێست و ئێسك دەبن.

لە ساڵی 2017دا زانایانی سوید گەیشتبوون بەو ئەنجامەی كە باڵابەرزەكان زیاتر تووشی جەڵتەی خوێن و شێرپەنجە دەبن، بەڵام كەسانی باڵا كورت ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی جۆری دووەمی شەكرە زیاترە بەراورد بە كەسانی باڵابەرز.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی مەترسی بڵاوکردنەوەی شێرپەنجە جۆرە پۆشاکێک لە بازاڕەکان کشێنرایەوە

دەسەڵاتدارانی جەزائیر بڵاویانکردەوە، جۆرە پۆشاکێکی ژنان لە بازاڕەکان کشێندراوەتەوە کە هۆکاربووە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و رەبۆ.…
Total
0
Share