مایک پۆمپەیۆ، ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند، ئەمریکا بڕی 81 ملیۆن دۆلار پێشکەشی سودان دەکات، بۆ هاوکاریکردنی ئەو وڵاتە لەو قەیرانە مرۆییەی تێیکەوتووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە نوسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، هاوکارییەکان لایەنە پێویستەکانی بەهاناوەچوون، چاودێریی بنەڕەتی، پێداویستیی خۆراکیی پێویست، فێرکردن، ئاو، خزمەتگوزاریی پاکوخاوێنی بۆ پەنابەرانی ناوخۆ لەخۆدەگرێت”.
ئەو هاوکارییانە ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان سودان و ئیسرائیل هات لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە.
ئەو ڕاگەیاندنەی دۆناڵد ترەمپ، دوای ماوەیەکی کەم لە هۆشداریی کۆنگرێس دێت بۆ لابردنی سودان لە لیستی وڵاتانی داڵدەدەری تیرۆر.
ئەو هاریکارییە بۆ ڕوداوەکانی ساڵی 1998 و پشتگیرکردنی ڕزگاربووان و خێزانی قوربانییەکانی تەقاندنەوەی هەردوو باڵیۆزی ئەمریكا لە كینیا و تەنزاینا دەگەڕێتەوە لەو ساڵەدا و هێرشی سەر (یو ئێس ئێس کوڵ)ی ئەمریکی لە ساڵی 2000 و کوژرانی جۆن گرانفیڵ، کارمەندی ئاژانسی ئەمریکیی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە خەرتوم لە ساڵی 2008.