قەتەر بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ئەنجومەنی شورا هەڵدەبژێرێت

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورا لە قەتەر

بۆ یەكەمجار لە مێژووی وڵاتەكەدا، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورا لە قەتەر دەستیپێكرد.

پرۆسەكە بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێكرد و بڕیارە تا كاتژمێر 06:00ی ئێوارە بەردەوام بێت.

لە هەڵبژاردنەكەدا 26 كاندیدی ژن بەشدارن لە كۆی 234 كاندید لە 30 بازنەی هەڵبژاردندا، كە بۆ بەدەستهێنانی 30 كورسی لە كۆی 45 كورسیی ئەنجومەنی شورا كێبڕكێ دەكەن، 15 كورسی دیكەی ئەنجومەنەكە لەلایەن شێخ ته‌میم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەرەوە پڕده‌كرێته‌وه‌.

بڕیارنامه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن پێشتر لەلایەن میری قەتەرەوە واژووكرا و تیایدا هاتووه‌، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شورا، كه‌ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی لە وڵاتدا هەیە، به‌ هه‌ڵبژاردن دیاری بكرێن.

بەپێی بڕیارنامەكە، مەرجی خۆكاندیدكردن بۆ ئەنجومەنەكە ئەوەیە كە “هاوڵاتیی ڕه‌سه‌نی قه‌ته‌ر بێت”، “باپیری قه‌ته‌ری بێت و خۆیشی له‌ قه‌ته‌ر له‌دایك بووبێت”.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی بۆ ئێستا: هیچ گومانێک لەبارەی نەناردنی 200 ملیارەکە ڕاست نییە

بابەتی دواتر

مێرکڵ.. دایکی هەژاران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان: مامەڵەی تاڵیبان لەگەڵ ژناندا هێڵی سوورە

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتی متمانەپێكراوی پێگەیشتووە دەربارەی پێشێلكاریی مەترسیدار له‌لایه‌ن بزوتنەوەی تاڵیبان -ـه‌وه‌ لە ئەفغانستان. میشیل باشیلیت،…
Total
0
Share