لەماوەی مانگێکدا پێنج منداڵی کورد خۆیان کوشتووە

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەماوەی تەنها مانگێکدا 12هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە، لەوانە پێنج کەسیان منداڵ بوون.

ئامارەکە دوێنێ 26 ی تشرینی یەکەم بڵاوکراوەتەوە و تێیدا ئاشکرا کراوە، لە پارێزگای سنە زۆرترین حاڵەتی خۆکوژی هەبووە و لە مانگێکدا پێنج کەس خۆیان کوشتووە کە دوو ژن و سێ پیاو بوون.

لەو ماوەیەدا شەش ژن و شەش پیاو خۆیان کوشتووە، کە بە پێی لێکدانەوەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵات هۆکاری خۆ کوشتنەکان کێشەی خێزانی و هەژاری بووە.

لەو پێنج کەسەی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و لە خوار 18 ساڵەوە بوون چوار کچ و کوڕێکن، کە زۆرینەی هۆکاری خۆکوژی ئەو منداڵە کچانە کێشەی کۆمەڵایەتیی بووە.

ئامارەکە ئاماژە بەوە دەکات لەماوەی ئەو مانگەدا لە پارێزگای ئیلام سێ حاڵەتی خۆکوژی هەبووە و دوو ژن و یەک پیاو بوون، لە پارێزگای کرماشانیش پیاوێک خۆی کوشتووە و لە پارێزگای سنەش پێنج حاڵەت هەبووە کە دوو ژن و سێ پیاو بوون.

هاوکات لە پارێزگای ورمێ سێ حاڵەتی کۆتایی هێنان بە ژیان هەبووە کە دوو ژن و یەک پیاو بوون.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆکن لەسەر ئەوەی هۆکاری سەرەکی خۆکوژییەکان کێشەی کۆمەڵایەتیی و هەژارییە.

بابەتی پێشتر

کەرکوک.. لە هێرشێکی داعشدا بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکان ئەفسەرێک کوژرا

بابەتی دواتر

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بریکاری دوو وەزارەت دەستبەکار بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سێ شەقامی سەرەکی داخران

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، له‌كاتژمێر 11:30 پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆه‌ تا كاتێكی نادیار سێ شەقامی سلێمانی داخراون. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی…
Total
0
Share