بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بریکاری دوو وەزارەت دەستبەکار بوون

ئەمڕۆ 27ی تشرینی یەکەم بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حوکومەت بریکاری وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و داد دەستبەکار بوون.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حوکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “بە‌شدار بووین لە‌ مەراسیمی دە‌ستبە‌كاربوونی ھە‌ردوو بریكاری وە‌زیرانی ئاوە‌دانكردنە‌وە‌ و نیشتە‌جێكردن و داد. وێڕای پیرۆزبایی و ھیوای سە‌ركە‌وتن، جە‌ختمان لە‌ خزمە‌تكردنی ھاووڵاتیان ‌و كاری پێكە‌وەیی كردەوە وە‌ك هۆکارێکی گرنگ‌ بۆ باشتر راپە‌ڕاندنی كاروبارە‌كان”.

پێشتریش بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حوکومەتی هەرێم بریکاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی دەستبەکار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی سوریا: مافی کورد لەسەر بنەمای یەکسانی لە سوریای یەکگرتوودا پارێزراوە

سەرۆکایەتیی سوریا رایگەیاند، ” مافی کورد لەسەر بنەمای یەکسانی لە سوریای یەکگرتوودا پارێزراوە”. سەرۆکایەتیی سوریا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

بۆ بەرگرتن لە توركیا و گروپە چەكدارەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان باری نائاسایی ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر باری نائاسایی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند و هۆكارەكەشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكان…
Total
0
Share