میلان دەستبەرداری مۆرکە لاتینیەکەی بووە و بووەتە یانەیەکی ئەوروپی تەواو

یاریزانانی یانەی ئەی سی میلان زۆرینەیان هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەوروپین

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەستبەرداری مۆرکە لاتینیەکەی بووە و لەم وەرزەدا تەنها پشتی بە یاریزانانی کیشوەری ئەوروپا بەستووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 دوو یاریزانی ڕۆسۆنێری کە پێکهاتوون لە ماتیۆ موساچیۆی ئەرجەنتینی و لیۆ دوراتی بەرازیلی ڕەوانەی یانەکانی لازیۆ و ئیستانبوڵ باشاکشەهیر کراون، ئەوەش ڕاگەیاندنی ئاشکرای بە ئەوروپیکردنی یانەکە بووە.

پێشتریش بەرپرسانی لۆمپاردی هەریەک لە لوکاس پاکێتای بەرازیلی و دیێگۆ لاکساڵتی ئورۆگواییان بە یانەکانی ئۆڵیمپیک لیۆن و سێڵتیک فرۆشتووە.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە میلان هەمیشە بە یاریزانە لاتینیەکانی ئەمریکای باشوور ناسراوبووە، لە نمونەی کاکا و ڕۆناڵدینیۆ و ئەلیکساندەر پاتۆ و ڕۆبێرتۆ ئایالا و ڕیدۆندۆ و هێرنان کریسپۆ و گۆنزالۆ هیگواین.

بە درێژایی مێژوو، لە دوای ڕەگەزنامەی ئیتاڵی، بەرازیلیەکان لە میلان پلەی دووەم بوون و ئەرجەنتین پلە سێ و فەرەنسا پلەی چوار.

بەپێی زانیاریەکانی لاگازێتا، لەم وەرزەدا ستیفانۆ پیۆلی پشتی بە حەوت یاریزانی ئیتاڵی، سێ فەرەنسی، دوو پۆرتوگالی، دوو کرواتی، دوو ئیسپانی، دوو دانیمارکی، ڕۆمانیەک، تورکیەک، سویدیەک، یاریزانێکی ئینگلتەرا و یەک یاریزان لە بۆسنە و بەلجیکا و کۆتدیڤوار بەستووە، وەک دەردەکەوێت هیچ یاریزانێکی لاتینی لە پێکهاتەکەدا بوونی نەماوە.

نەبوونی یاریزانی لاتینی بەنسبەت میلانەوە دیاردەیە و لە وەرزی 1996/1997وە ڕووینەداوە، لەو ساڵەدا تابارێزی ئورۆگوایی ڕاهێنەری یانەکە بووە و لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، پاشان ئاریگۆ ساکی گەڕاوەتەوە سەر سیستمی کڕینی لاتینیەکان.

بابەتی پێشتر

زێدان زۆر بێزارە.. پێنج هۆکار ڕاهێنەرەکەیان بەم دۆخە گەیاندووە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە لەبەردەم خشتەیەکی ئێسکشکێندایە و نۆ یاری قورس لە یەک مانگدا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share