سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا زیندانیدەكرێت

نیكۆلا ساركوزی سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا، بۆ ماوەی ساڵێك لەناو ماڵەكەیدا زیندانیدەكرێت.

دادگایەكی فەرەنسا تۆمەتی ئەوەی داوەتەپاڵ ساركوزی كە بەشێوەیەكی نایاسایی پارەی بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن تەرخانكردووە.

بەپێی دەسەڵاتی دادوەریی فەرەنسا، ساركوزی پارەی لە ڕژێمەكەی موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشووتری لیبیا وەرگرتووە و ساڵی 2007 بۆ سەرخستنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكەی بەكاریهێناوە، تۆمەتێكی تریش بەهەمانشێوە پەیوەندی بە پارەی تەرخانكراو بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن هەیە و تۆمەتبارە بەوەی ساڵی 2012 پارەی زیاتری خەرجكردووە لەو بڕەی یاسا بۆی دیاریكردووە كە 22.5 ملیۆن یۆرۆیە و دەكاتە نزیكەی (27 ملیۆن دۆلار).

ساڵی ڕابردوو دادگای فەرەنسا ئەو تۆمەتەی ڕووبەڕووی ساركوزی كردبووەوە، بەڵام ئەوكات ناوبراو ڕەتیكردەوە و تۆمەتەكەی بە بێبنەما ناوبرد.

دواتر و لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا، دادگای فەرەنسا سزای سێ ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ساركوزیدا سەپاند. ئێستا دادگا تۆمەتەكانی سەر ساركوزی سەلماندووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ناوبراو لە لێكۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە پارەی لە قەزافی وەرگرتووە، لە ئەنجامی پەرەسەندنەكانی ئەو كەیسەدا، دادگا بڕیاریداوە سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا بۆ ماوەی ساڵێك لەناو ماڵەكەیدا زیندانیبكرێت.

بابەتی پێشتر

یوتیوب هەڵمەتی سڕینەوەی بەشێك لە چەناڵ و ڤیدیۆكانی دەستپێكرد

بابەتی دواتر

پێکانی کارڤاخال درێژەدەکێشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا هەڕەشە لە توركیا دەكات

ڕوسیا باس لە ئەگەری گرێبەستێكی فرۆشتنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەلایەن توركیاوە بە ئۆكرانیا دەكات، لەكاتێكدا پەیوەندییەكانی نێوان كیێڤ لەگەڵ…
Total
0
Share