گوگوش.. دەنگێك بۆ زیندووڕاگرتنی هونەری فارسی لە تاراوگە

گوگوش یادی 21 ساڵەی بێدەنگی شكاندنی دەكاتەوە

گوگوش-ی هونەرمەندی ئێرانی یادی 21 ساڵەی بێدەنگی شكاندنەكەی بە بڵاوكردنەوەی ئەلبومێكی نوێی گۆرانی و گەشتێك بە وڵاتانی ئەمریكای باكووردا كردەوە.

گوگوش كە نازناوی (دەنگی ئێران)ی پێدراوە لە تەمەنی سێ ساڵییەوە دەستی بە گۆرانی وتن كردووە بەرلەوەی شۆڕشی ئیسلامی ڕووبدات و بێدەنگی هەڵببژێرێت لە ساڵی 1979ەوە تا ساڵی 2000.

لە چاوپێكەوتنێكدا لە كالیفۆڕنیا بە چەند ڕۆژێك پێش دەستپێكردنی گەشتەكەی وتی، تەنها هۆكارێك هەیە لەپشت ویستی درێژەدان بە وتنی گۆرانی بە زمانی فارسی، “بەهۆی ئەوەی وڵاتەكەم خۆشدەوێت”.

سەبارەت بەو ئێرانییانەی ناچار بە جێهێشتنی وڵاتەكەیان كراون، گوگوش خۆی بە سیمبوڵی نیشتمان دادەنێت و دەڵێت، “منداڵان وەك كەسێكی نا ئێرانی گەورەدەبن، بەڵام من دەمەوێت بەبیریاندا بهێنمەوە”.

گوگوش دەڵێت، بەردەوامدەبێت لە گۆرانی وتن و ئومێد دەبەخشێت بە ئێرانییەكان لە سەرجەم ناوچەكانی جیهاندا.

فائیقە ئاچین ناسراو بە گوگوش لە ساڵی 1950 لە تاران لەدایكبووە، باوكی لە یانەیەكی شەوانە كاریكردووە.

دەربارەی ئەو ڕۆژانە دەڵێت، “كاتێك باوكم هەستیكرد ئەو بەهرەیەم تیایە، وایكرد لەبەردەم خەڵكدا گۆرانی بڵێم”.

كاروانی هونەریی گوگوش لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو دەستپێكردووە و لە ساڵی 1979 پاش ئەوەی محەمەد ڕەزا پەهلەوی شای ئێرانی دووخرایەوە، ڕاوەستا.

لە تەمموزی 2000 حكومەتی ئێران ڕێگەیپێدا تاران جێبهێڵێت بۆ سەردانكردنی كەسوكاری لە لۆس ئەنجلۆس، لەوكاتەوە گوگوش نەگەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەكەی و دەستی بە كاروانی هونەری خۆی كردەوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: بانگەشەی هەڵبژاردن پاساوی ڕاگرتنی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان نییە

بابەتی دواتر

یوتیوب هەڵمەتی سڕینەوەی بەشێك لە چەناڵ و ڤیدیۆكانی دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share