لێكۆڵینەوەیەك: ئەو ئەكتەرانەی ئۆسكار دەبەنەوە زیاتر دەژین

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەڵێت، بردنەوەی خەڵاتی ئۆسكار كاریگەریی لەسەر تەمەنی ئەكتەرەكان هەیە و دەكرێت هۆكاربێت بۆ تەمەندرێژكردنی براوەكانی.

توێژەرانی زانكۆی تۆرۆنتۆ لە كەنەدا لێكۆڵینەوە زانستییەكەیان كردووە، داتا و زانیارییەكانی 2111 ئەكتەر كە لە ساڵی 1929وە تا ساڵی 2020 كاندیدی خەڵاتی ئۆسكار بوون وەرگیراون.

ئەو ئەنجامە سەرنجڕاكێشەی لێكۆڵینەوەكە بەدەستیهێناوە، جیاوازیی نێوان تەمەنی ئەكتەرانی براوەی ئۆسكارە بە بەراورد بەوانی تر. توێژەران ئاشكرایانكردووە كە ئەو ئەكتەرانەی ئۆسكاریان بەدەستهێناوە، تێكڕای تەمەنیان 81.3 ساڵە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی داتاكان، پێشبینیكراوە ئەوانەی كاندیدی ئۆسكار بوون و خەڵاتەكەیان وەرنەگرتووە، 76.4 ساڵ بژین، لە كاتێكدا ئەكتەرانی تر كە نە براوەن و نە كاندید، تێكڕای تەمەنیان 76.2 ساڵە.

بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە، بردنەوەی خەڵاتی ئۆسكار پەیوەستە بە سەركەوتوویی ئەكتەرەكەوە و ئەوەش هۆكارە بۆ گرنگیدان بە تەندروستیی جەستە و ڕەفتار و دەروون و هۆكارەكانی تری پەیوەست بە شێوازی ژیانێكی تەندروست.

بابەتی پێشتر

هاوڕێیەتیی ڕوسیا و ئۆکرانیا "تێکشکێنرا"

بابەتی دواتر

خواردنەوەی چاو قاوە لە كافتریاكان باجی چووە سەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆسكۆڤیچ دێتەوە

ڕوسیا دروستكردنی ئۆتۆمبێلی مۆسكۆڤیچ دەستپێدەكاتەوە سێرگی سۆبیانین شارەداری مۆسكۆ ئاشكرایكرد، دەستدەكەنەوە بە دروستكردن و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی مۆسكۆڤیچ لەو…
Total
0
Share