دوای 24 كاتژمێر ڕۆناڵدۆ وەڵامی مێسی دایەوە

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ-ی پۆرتوگالی بە تۆماركردنی گۆڵێگ، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی هەژاند و یانەكەشی خستە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی گروپەكەیەوە.

لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ-ی پۆرتوگالی لە خولەكی 95 گۆڵی بردنەوەی بۆ مانچستەر یونایتد تۆماركرد و سەركەوتنیان بەسەر ڤیاریاڵ بەدەستهێنا.

ئەو گۆڵەی ڕۆناڵدۆ، مانچستەر یونایتدی لە دواپلەی ڕیزبەندییەوە بۆ پلەی دووەمی گروپەكەی سەرخست.

ئێستا ئەتڵەنتا-ی ئیتاڵی بە چوار خاڵ پێشەنگە و مانچستەر یونایتد بە سێ خاڵ دووەمە.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە 136 گۆڵ زۆرترین گۆڵی لە خولی یانە پاڵەوانەكان تۆماركردووە، بە 42 ئەسیستیش زۆرترین گۆڵی دروستكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share