مارسیلۆ: دەمەوێت تا كۆتایی ژیانم لە ڕیاڵ مەدرید بم

مارسیلۆی كاپتنی ڕیاڵ مەدرید خوازیارە تا كۆتایی كاروانی وەرزشی لە یانە مەلەكییەكە بمێنێتەوە.

گرێبەستەكەی مارسیلۆی بەرازیلی و تەمەن 33 ساڵ، كۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و وا دەردەكەوێت ئیدارەی ڕیاڵ مەدریدیش نەیەوێت لە ڕیزەكانیدا بیهێڵێتەوە.

بەتایبەت پاش گەورە بونی و تەمەنی و دابەزینی ئاستی لە دوو وەرزی ڕابردوودا.

پاش بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیسپانیا، مارسیلۆ بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی ڕیاڵ مەدرید كە زۆرترین ناسناو لەیانە مەلەكیەكە بباتەوە.

لە چاوپێكەوتنێكدا بەرگریكارە بەرازیلیەكە هیوای خواست تا تەمەنی 50 ساڵی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە.

وتیشی: “نازانم چی ڕوودەدات، بەڵام دڵخۆشم لەوەی كە بۆ باشترین یانەی جیهان یاریی دەكەم.”

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش و ڤاكسینەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بەرپرسی پێشووی پاراستنی پارتی: خەڵك ڕقیان لە فەرمانڕەوابوو لەناو قەڵاش پارێزراو نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share