پارتی نوێنەری خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا لە هەولێر دەردەكات

خۆبەڕێوەبەری دەڵێت، 112 ڕۆژ لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستبەسەركراوە

ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەولێر، دوای 112 ڕۆژ دەستبەسەركردن لەلایەن پارتییەوە سنووربەدەر كراوە و چوونە ناو هەولێری لێقەدەغەكردووە.

دوێنێ جیهاد حەسەن، نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەولێر، دوای 112 ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە، ئازادكراوە و پارتی دیموكراتی كوردستان سنوورداشی کردووەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، وەك ئەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاویكردووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆژ نیوز ئاشكرایكردووە، هێزەكانی ئاسایش کاتژمێر 05:30 خولەکی ئێوارەی دوێنێ جیهاد حەسەن-یان بردووەتە سەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان و پێیان ڕاگەیاندووە، “بەهیچ جۆرێک نابێت بێتە ناو شاری هەولێر و هەولێر بۆ ئەو قەدەغەیە، ناسنامە و کەلوپەلە تایبەتییەکانیشیان لێسەندووە و هیچ شتێکیان پێنەداوەتەوە”.

دەربارەی ڕووداوەكە، خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “دوای 112 ڕۆژ لە ڕفاندنی جیهاد حەسەن لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە، لەگەڵ دۆخی خراپی جیهاد و قەدەغەکردنی بینین و پەیوەندیی پارێزەر و خانەوەدەکەی لەگەڵیدا” نوێنەرەكەیان ئازادكراوە، بەڵام “بەشێوەیەکی نایاسایی و دوور لە پێوانە مرۆییەکان و دوای دەستگرتن بەسەر بەڵگە تاکەکەسییەکان”.

خۆبەڕێوەبەری ئاماژە بەوەشدەكات، “لەکاتێکدا کە ئێمە ئەو کردەوە ناڕەوا و دوور لە مرۆڤایەتییە شەرمەزار دەکەین، بانگەوازیی لە زانایانی باشووری کوردستان دەکەین، کە لەجێگای کردەوەی ناڕەوا، خاوەن ئاگایی و ئارامیی بن، چونکە ئەم کردەوانە خزمەت بە دووژمن دەکەن”.

بابەتی پێشتر

مووشەكە نوێكەی كۆریای باكوور ئەنجومەنی ئاسایش ناچار بە كۆبوونەوە دەكات

بابەتی دواتر

کێ دەچێتە پەرلەمانی عێراق؟<br> مێژووی هەڵبژاردنەکانی پێشوو چ وانەیەکمان پێدەڵێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share