منداڵێک بەهۆی پەلاماردانی سەگی بێلانەوە گیانیلەدەستدا

لە کەرکوک منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان بەهۆی پەلاماردانی سەگی بێلانەوە گیانیلەدەستدا.

سامان یابە عەلی، لێپرسراوی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەگی بێلانە گازی لە منداڵێک گرت و بەو هۆیەوە منداڵەکە گیانیلەدەستدا.

باسی لەوەش کرد، منداڵەکە تەمەنی پێنج ساڵانە کاتێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە. وتیشی، خێزانی منداڵەکە نیشتەجێی یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی کەرکوک-ن و هەر لەنێو پرۆژەکەش رووداوەکە روویداوە، ئێستا تەرمی منداڵەکە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی کەرکوک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی زانایان: دەبێت ناسری ڕەزازی وەک هونەرمەندێکی یارسانی داوای لێبوردن بکات

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر وتەکانی ئەم دواییەی هونەرمەند ناسری ڕەزازی ڕایگەیاند، “ئەو هونەرمەندە یارسانییە،…
Total
0
Share