مووشەكە نوێكەی كۆریای باكوور ئەنجومەنی ئاسایش ناچار بە كۆبوونەوە دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی تایبەت بە كۆریای باكوور كۆببێتەوە، بەتایبەت ئەو مووشەكە نوێیەی پیۆنگ یانگ چەند ڕۆژی ڕابردوو تاقیكردەوە.

بەپێێ هەواڵێكی “سپۆتنیك”، هەریەكە لە وڵاتانی ئەمریكا، فەرەنسا و بەریتانیا داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایش كردووە ئەمڕۆ پێنجشەمە كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی كاروباری كۆریای باكوور بكات.

پێشتر كۆریای باكوور ڕایگەیاندبوو كە ئامادەن پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆریای باشوور بكەن.

كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور دوێنێ ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆریای باشوور ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد، لە مانگی داهاتووەوە هەوڵە دیپلۆماسییەكان دەستپێدەكەنەوە.

ئەمە جگە لەوەی تاقیكردنەوەی مووشەكە نوێكەی كۆریای باكوور، كە خێراییەكەی لە دەنگ زیاترە، ئەمریكا و وڵاتانی دیكەی نیگەرانكردووە، بۆیە داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكەن.

لەوبارەیەشەوە، ستیڤان دۆژاریك، وتەبێژی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە، نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانە لەو زانیاریانەی پێیاندراوە لەبارەی مووشەكە نوێكەی كۆریای باكوور.

لەسەر هەمان پرس ئەمریكاش داوایكردبوو نەتەوە یەكگرتووەكان ڕێكار لەدژی پیۆنگ یانگ بگرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

هندییەك كە كیلۆیەك زێڕی لەناو لەشیدا شاردبووەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

پارتی نوێنەری خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا لە هەولێر دەردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پوتین لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو

سەرۆکایەتیی روسیا بڵاویکردەوە، ئۆکرانیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، هەوڵی کوشتنی ڤلادیمێر پوتینی داوە. کۆشکی کرملین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share