فڕۆکەیەکی بچوک کەوتەخوارەوە و تەواوی ئەندامانی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا لە رووداوێکی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیدا ئەندامانی خێزانێکی پێنج کەسی گیانیان لەدەستدا کە ویستبوویان بۆ سەیرکردنی یارییەکی بەیسبۆڵ بچن.

ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدڕاڵی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکەکە لە جۆری Piper PA-46 ی یەک بزوێنەر بووە لە فڕۆکەخانەی ناوچەی ئۆنیونتا هەڵفڕیوە و لە دارستانەکانی باکووری نیویۆرک کەوتووەتە خوارەوە.

ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا سەرجەم سەرنشینەکانی فڕۆکەکە کە پێکهاتبوون لە خێزانێکی پێنج کەسی گیانیان لەدەستداوە.

باسیلەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی نەزاندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد روویدا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد رایدەگەیەنێت، تەقینەوەیەکی “کۆنترۆڵکراو” لە باڵیۆزخانەکە روویدا. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی…
Total
0
Share