دوایین وردەكاری لەبارەی كات و شوێنی دابەشكردنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتون بزانە

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی ئاشكرایكرد، لە هەشتی تشرینی یەكەمدا ناوی ئەو سێ یاریزانە ئاشكرادەكرێت كە ڕكابەری لەسەر بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتون دەكەن.

ئاماژەی بەوەشداوە كە 29ی تشرینی دووەم لە پاریس و لەسەر شانۆی دو شاتلی، ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتون بەڕێوەدەچێت.

دوایین یاریزان كە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینییە و وەرزی ڕابردووش بەهۆی كۆرۆناوە، دابەشكردنی خەڵاتەكە هەڵوەشێندرایەوە.

بۆ ئەمساڵیش بەپێی بۆچوونی شارەزایانی تۆپی پێ و بەشێكی زۆری ڕاگەیاندنەكان، مێسی و جۆرجینیۆ و لیڤاندۆڤیسكی پاڵێوراوی سەرەكین.

بابەتی پێشتر

سیستانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەوە ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆمار بۆ دەنگدەران: لەپێناو چاكسازیدا بەشداریی هەڵبژاردن بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرز بۆ گاڤی کۆتایی هات

گاڤی ئیسپانی و یاریزانی بەرشلۆنە بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆیەوە هەشت مانگ لە یارییکردن دووردەکەوێتەوە. گاڤی هەشت یارییە لەسەر…
Total
0
Share