پاڵکەوتنەکەی مێسی دەنگیداوەتەوە و ڕۆژنامەنووسێک هۆکارەکەی ئاشکرادەکات

پاڵکەوتن، یاخود ڕاکشانی لیۆ مێسی لەپشت دیواری بەرگریی یانەی پاریس سان جێرمانەوە، سەدایەکی بەهێزی داوەتەوە و گویلێم بالاگی-ی ڕۆژنامەنووس هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.

بالاگی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “پۆچیتینۆ ئەو بڕیارەی نەداوە کە مێسی لە پشت دیواری بەرگریدا پاڵبکەوێت، ئەوە کاری مارکۆ ڤیراتییە، بەڵام ڤیراتی لەو ساتەدا لەناو یاریگا نەبوو، بۆیە مێسی بە مارکینیۆس-ی وتووە، ئەو کارە من دەیکەم”.

لەلایەکی دیکەوە، ڕیۆ فێردیناند، یاریزانی دێرینی ئینگلتەرا و مانچستەر یونایتد لە شیکارییەکانیدا بۆ کەناڵی “بی تی سپۆرت” ڕایگەیاندووە، “ئەوەی بینرا بێڕێزی بوو بە لیۆ مێسی، دەبوو یاریزانێکی دیکە ئەو ئەرکە جێبەجێبکات”.

بەپێی سەرچاوەکان، مێسی هەرگیز لە تەمەنی وەرزشییدا ئەم ئەرکەی لەئەستۆ نەگرتووە، بەڵکو خودی خۆی هۆکارێکبووە بۆ داهێنانی ئەم جۆرە ئەرکە لەکاتی جێبەجێکردنی لێدانە ڕاستەوخۆکاندا، بەو پێیەی دەیتوانی بە ژێر دیواری دروستكراوی یاریزاناندا تۆپی لێدانە ڕاستەوخۆكان ئاراستەی گۆڵ بكات.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا: خۆشحاڵم بۆ مێسی، بەڵام من عاشقی یاریزانێکی دیکەی پاریسم

بابەتی دواتر

پاکیاو وازهێنانی ڕاگەیاند و کاتەکانی بۆ سیاسەت تەرخاندەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمشەو لەخول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەند یارییەكی گرنگ بەڕێوەدەچن. لە ئینگلتەرا ئیڤەرتۆنی شانزەیەمی ڕیزبەندی لەناو یاریگای خۆی بەرامبەر…
Total
0
Share