ڕاداری چێڵسی سێ یاریزانی گرتووە

یانەی چێڵسیی ئینگلیزی بەهێزەوە دەگەڕێتەوە نێو بازاڕی گواستنەوەکان و گرێبەست پێشکەشی سێ یاریزانی ناودار لە سێ خوولی جیاواز دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “تیلیگراف”ی بەریتانی، یانەی چێڵسی لە میرکاتۆی هاوینی 2022 هەوڵی واژووکردنی سێ گرێبەست دەدات، تەواوی یاریزانە داواکراوەکانیش لە هاوینی 2021 داواکراوی تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی بوون.

سیانەی داواکراو بریتین لە جول کوندی-ی بەرگریکاری یانەی ئیشبیلیە، دیکلاین ڕایس ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی وێستهام، ئۆریلیان چوامینی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی.

تێچووی گواستنەوەی سیانەی ناوبراو زیاترە لە 150 ملیۆن پاوەند، لە هاوینی ڕابردوودا (2021) ئیدارەی بلوزی لەندەن هەوڵەکانیان بۆ جول کوندی دەستپێکرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

بابەتی پێشتر

مان سیتی گورزێکی چاوەڕواننەکراو لە ڕیاڵ و بارسا دەدات

بابەتی دواتر

دیۆکۆڤیچ و بارتی ڕیکۆردی لوتکەیان شکاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share