لە چانسی میلان دوو هێرەشبەرەکە گەڕانەوە !

شەوی ڕابردوو هەموو شتێک بۆ میلان گونجاو بوو، ڕووبەڕووبوونەوەی یانەکە لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید بەباشی ڕێیدەکرد، تاوەکو ئەوکاتەی چانس لە دژیان وەستایەوە.

لەڕووبەڕووبوونەوەی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری ئەتلەتیکۆی کرد، هەموو شتێک بۆ میلان بەباشی دەڕۆیشت، لە خولەکی 20 گۆڵی پێشەنگیان لەڕێگەی ڕافائێل لیاو تۆمارکرد و هەنگاویان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دووەم و فراوانکەری ئەنجامەکە دەنا، بەڵام لە خولەکی 29 فرانک کیسی کارتی سوور بەڕوویدا بەرزکرایەوە و لێرەوە دۆخەکە گۆڕا.

میلان لە 19ی کانونی دووەمی 2014وە واتا ماوەی 2778 ڕۆژە لە چامپیۆنزلیگ دوورکەوتووەتەوە، لە چانسی ئەو یانەیەدا ئەنتوان گریزمان و لویس سوارێز دوای دابڕانێکی درێژخایەن، بەرامبەر یانە لۆمپاردییەکە گەڕانەوە و بە تۆمارکردنی گۆڵ لە چامپیۆنز لیگ ئاشنابوونەوە.

گریزمان لە خولەکی 84 گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە لەو کاتەوە کە گەڕاوەتەوە بۆ ئەتلەتی (هاوینی 2021) تاوەکو ئێستا هیچ گۆلێکی تۆمارنەکردووە، بەڵکو لە پێنج یاریی لالیگا و چامپیۆنزلیگ هیچ شووتێکی ئاڕاستەی گۆڵی ڕکابەران نەکردووە، بەڵام بەرامبەر میلان لە خولەکی 61 بەشداریپێکرا و لە یەکەم لێدانی ئاڕاستەکراودا گۆڵی تۆمارکرد.

لویس سوارێز کە لە خولەکی 96 بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، لە کاتێکدا هەمان یاریزان لە ساڵی 2015وە لە دەرەوەی یاریگای یانەکانیدا هیچ گۆڵێکی لە چامپیۆنز لیگ تۆمارنەکردووە، لەو ماوەیەدا ئەستێرەکەی سیلیستی 25 یاریکردووە (1409 خولەک)، لە یاریگای ڕکابەراندا گۆڵی تۆمارنەکردووە، بەڵام بەرامبەر میلان ئەو داتایەی ڕەشکردەوە.

بابەتی پێشتر

نەجلا بودن.. یەكەم ژنە سەرۆك حكومەت لە مێژووی عەرەبدا

بابەتی دواتر

"کۆپا یورۆ ئەمریکا" یارییەک و جامێک بۆ پاڵەوانی دوو کیشوەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share