بەرشلۆنە بە ئاڕاستەی باڵە فڕیوەکەی ئەڵمانیا جوڵەی کردووە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڕۆبن گۆزێنس، باڵی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی پاڵپشت بە زانیارییەکانی کەناڵی “سپۆرت 1″ی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، گۆزێنس تاوەکو هاوینی 2023 بۆندی لەگەڵ یانەی ئاتالانتا بێرگامۆی ئیتاڵی واژووکردووە، لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر بۆندەکەیدا نرخەکەی لە 35 ملیۆنەوە بۆ کەمتر دادەبەزێت. بۆیە یانە ئیتاڵییەکەی لەسەردەمی قەیرانەکاندا ئامادەن بەهەر یانەیەکی گەورەی دیکەی بفرۆشن.

سەرەڕای ئەوەی یانەی بەرشلۆنە لە قەیرانێکی دارایی قوڵدایە و بوجەی تەواوی بەردەست نییە بۆ واژووکردنی بۆندەکە، بەڵام پەیوەندییان بە لێپرسراوی کاروبارەکانییەوە کردووە.

گۆزێنس لەلایەن یانەکانی خولی ئەڵمانیا بەتایبەت بوروسیا دۆرتمۆندەوە داواکراوە، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە شارەزای بوندس لیگا و تۆپی پێی ئەڵمانیا نییە، بەڵام جموجۆڵەکانی یانەی بەرشلۆنە ترسی دروستکردووە و ئەڵمانییەکان پێیانوایە بارسا بەپێشکەشکردنی بۆندێک دەتوانێت هەوڵەکانیان پوچەڵ بکاتەوە.

گۆزێنس تەمەنی 26 ساڵە و لە پێگەی باڵەکانی بەرگری و هێرشبەری چەپ یاریدەکات، پێشتر لەلایەن ڕۆناڵد کومانەوە داواکراوبووە بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا (دایکی ئەڵمانییە و باوکی هۆڵەندییە)، سەرچاوە کەتەلۆنییەکان پێیانوایە کومان پێدەچێت ئەمجارە سەرکەوتووبێت لە گواستنەوەی.

بابەتی پێشتر

پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێم بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

چالهانگلو لە ئینتەر میلان جێگەی ئیریکسن دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share