تایبەتمەندیی مووشەكە “سەرووی دەنگ”ـەكەی كۆریای باكوور چییە؟

سەرووی دەنگ جۆری ئەو مووشەكەیە لەڕووی خێراییەوە كە ئەمڕۆ كۆریای باكوور پەردەی لەسەرلادا و تاقیكردەوە، مووشەكەكە ناوی “هواسونگ 8″ـە و لەتوانایدایە مانۆڕبكات و لە ئاسماندا هاتوچۆبكات بەخێراییەكی زۆر.

چەكی سەرووی دەنگ چییە؟

چەكی سەرووی دەنگ “Hypersonic speed”، بریتییە لەو جۆرە چەكەی كە دەتوانێت بەخێرایی “5 ماخ” دەربپەڕێت، ئەو ڕادەی خێراییەش یەكسانە بە پێنج جار خێراتر لە دەنگ، واتە دەتوانێت لەماوەی یەك چركەدا 1.6 كیلۆمەتر ببڕێت.

ئاژانسی هەواڵی كۆریای باكوور بڵاویكردەوە، زانایانی كەرتی بەرگریی نیشتمانیی كۆریای باكوور جەختدەكەنەوە كە مووشەكەكە بەشێوەیەكی سەركەوتووانە تاقیكراوەتەوە و بەو جۆرەی كە چاوەڕوانكراوبوو فڕیوە و هاتوچۆكردنی لە ئاسماندا جێگیربووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور ئامادەی ڕێوڕەسمی تاقیكردنەوەی مووشەكەكە نەبووە.

بابەتی پێشتر

قسەی لیژنەی دارایی لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی تایبەت بە بودجەی 2021

بابەتی دواتر

كاتی گەڕانەوەی ئەگوێرۆ و دێمبیلی ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share