بێجی.. سەكۆیەكی تەقاندنی مووشەك تەقییەوە

سەكۆی تەقاندن و هەڵدانی مووشەك – ئەرشیڤ

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، سەكۆیەكی تەقاندنی مووشەك لە دەوروبەری بێجی تەقیوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لێدوانی بۆ میدیای عێراقی داوە و ئاشكرایكردووە، تەقینەوەی ئە سەكۆیە لە دەوروبەری قەزای بێجی لە پارێزگای تكریت، لە بارودۆخێكی تەمومژاویدا بووە و لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستیپێكردووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، هێزەكانی حەشدی شەعبی و پۆلیس چوونەتە شوێنەكە و بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە دەكەن.

بەشێك لە سەرچاوەكانی هەواڵی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە سەكۆكە لەكاتی تەقاندن و ئاراستەكردنی مووشەك بۆ ئامانجی دیاریكراو تەقیوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەتح: هەندێك لایەنی ناوخۆیی و دەرەكی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدەن

ئەندامێكی هاوپەیمانیی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، زۆرینه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنن له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، به‌ڵام…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: پابەندین بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی سەرجەم هاوڵاتییان

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، پابەندن بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هاوڵاتییان و بەتایبەت فەرمانبەرانی عێراق و لە هەوڵی بەردەوامدان…
Total
0
Share