“خۆشەویستی دەیباتەوە”.. ژمارەی هاوسەرگیری و منداڵبوونی ئۆکرانییەکان 30 هەزاری تێپەڕاندووە

ژمارەی هاوسەرگیری و منداڵبوونی ئۆکرانییەکان لە سەردەمی جەنگدا 30 هەزاری تێپەڕاندووە.

وەزارەتی دادی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە 24ی شوباتەوە کە ڕۆژی دەستپێکردنی جەنگی ڕوسیا بوو دژ بە وڵاتەکەیان، زیاتر لە 15 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری و زیاتر لە 15 هەزار حاڵەتی منداڵبوون تۆمارکراون.

وەزارەتەکە لە پێگەی فەیسبووکی خۆیەوە ڕایگەیاند، “خۆشەویستی دەیباتەوە.. 15 هەزار و 443 هاوسەرگیری لە مانگی هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکرانیادا تۆمارکراون” و “بڕوامان وایە خۆشەویستیی ڕاستگۆیانە نە بە تەقینەوە لەناودەچێت، نە بە ئاگر دەسووتێت و نە بە زرێپۆش پاندەکرێتەوە و نە جەنگیش دەیشکێنێت”.

هەروەها لەدایکبوونی 15 هەزار و 300 منداڵ لە یەک مانگی جەنگدا ڕاگەیەندران و لە پۆستیکی دیکەی پەڕەی فەیسبووکیدا وەزارەتی دادی ئۆکرانیا وتی، “هیوادارین بە زووترین کات منداڵانی نیشتمانەکەمان لەژێر ئاسمانی ئۆکرانیای ئارامدا درێژە بە ژیانیان بدەن و نەهامەتییەکانی جەنگیان لەبیربچێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەر لە دوو هەفتە فڕۆكەكەیان تێكشكا.. سێ منداڵ و ساوایەك بە زیندوویی لە ئەمازۆن دۆزرانەوە

دەسەڵاتدارانی كۆڵۆمبیا دۆزینەوەی چوار منداڵی بە زیندوویی راگەیاند پاش بێسەروشوێنبوونیان بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ئاكامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیان…
Total
0
Share