جارێکی دیکە هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی زێلکان

بنکەی سەربازیی زێلکانی سوپای تورکیا لەناحیەی باشیکی سەربە پارێزگای موسڵ بە سێ مووشەک کرایە ئامانج.

سەرچاوە عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، بنکەی سەربازیی زلێکانی تورکیا لە پارێزگای موسڵ بە سێ مووشەک کراوەتە ئامانج، دوو لە موشەکەکان کەوتوونەتەخوارەوە و سێیەمیان بەرلەوەی بکەوێتەخوارەوە تەقیوەتەوە.

هەروەها باسی لەوەکردووە، مووشەکەکان لە دەشتی نەینەواوە ئاراستەی بنکەکە کراون و هیچ بریندارێکیش لە هێزەکانی تورکیای ناو بنکەکە نەبووە.

بنکەی سەربازیی زێلکانی لەماوەی دوو هەفتەدا بە پێنج مووشەک ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ قوربانییەکی لێبکەوێتەوە.

سوپای تورکیا بەبەردەوامیی لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی و ئۆپەراسێۆنی وشکانییەوە هێرش بۆ ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدات بەبیانووی بوونی هێزەکانی پەکەکە لەوناوچانە، ئەمەش حکومەتی عێراقی نیگەرانکردووە و بەپێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق ناویدەبات.

بابەتی پێشتر

نانی گەڕایەوە بۆ خوولی ئیتاڵیا

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. خاوەنکارێکی تورکی بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی پیس نەبێت کرێکارێک لە ‏سندوقەکەیدا دەگوازێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share