دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای بودجەی 2021ـەوە بڕیاریدا

دادگای فیدراڵی ڕەزامەندی لەسەر شەش بەشی یاسای بودجەی ساڵی 2021 دەربڕی كە ئەنجومەنی وەزیران تانەی لێدابوو، بڕیاریشیدا تانەی چوار ماددەی یاساكە ڕەتبكاتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای فیدراڵی ڕەزامەندی لەسەر تانەیەكی حكومەت تایبەت بە زیادكردنی پارەی تەرخانكراو بۆ قەرەبووكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست قبوڵكردووە.

دادگاكە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕەتكردنەوەی 15%ی باجی سەپێندراو لەسەر تێچوو و مۆڵەتی گەڕان بەدوای نەوتدا.

هەر لە بڕیارەكانیدا دادگای فیدراڵی تانەی حكومەتی بۆ ڕەتكردنەوەی دروستكردنی سندوقی پترۆدۆلار قبوڵكردووە.

دوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە، تائێستا یاساكە بەتەواوی نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەویش بەهۆی تانەدان لە چەند ماددەیەكی یاساكە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

هاوكات تاوەكو ئێستا ئەو ماددانەی پەیوەستن بە بەشە بودجەی هەرێم لە یاساكەدا نەخراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پێشتر

توركەكان دەڵێن یەكەم وڵات بووین ڤاكسینمان دروستكرد و ئەوروپا ڕەتیدەكاتەوە

بابەتی دواتر

دابەزینی بەهای بیزكۆین كێی زیانمەند كرد؟<br>ڕای لیدەرانی بیزكۆین و پسپۆڕان لەبارەی مامەڵەكردن بە دراوە ئەلیكترۆنییەكانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share