ترەمپ داواکەی زلێنسکی رەتکردەوە

ڤۆڵۆدیمێر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا شکستیهێنا لە رازیکردنی ئەمریکا بەوەی مـ.ـووشەکی تۆماهۆک ببەخشێتە سوپای وڵاتەکەی.

کەناڵی CNNی ئەمریکی بڵاویکردەوە، زلێنسکی بەو هیوایە گەشتی واشنتنی ئەنجامدا کە بتوانێت مووشەکی درێژمەودای تۆماهۆک بەدەستبخات، دەیتوانی لەڕێگەی ئەو مووشەکەوە زیانی گەورە بە پێگە نەوتییەکانی روسیا بگەیەنێت و پێشڕەوییەکی مەزن بەدەستبهێنێت.

ئاماژەی بەوەشدا، “بەڵام ترەمپ هەرزوو لە کاتی کۆبوونەوەکەدا داواکەی زلێنسکی رەتکردووەتەوە، داوایکردووە ئۆکرانیا بیر لە مووشەکی تۆماهۆک نەکاتەوە، بەڵکو هەردوولا لەگەڵ یەکتر کۆببنەوە و هەوڵبدەن بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەربکەن”.

کۆبوونەوەی ترەمپ و زلێنسکی پاش ئەوەدێت کە ترەمپ و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا، رێککەوتن کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە هەنگاریا کۆببنەوە، تاوەکو هەوڵبدەن لەسەر چوارچێوەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ رێکبکەون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share