قائیمقامیەتی سلێمانی: زیاتر لە 800 کیلۆگرام گۆشتی بەستوو لەناودەبات

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنە هاوبەشەکان بڕی (806) کیلۆگرام گۆشتی لەناو برد کە لە بەڕادێکدا لە بازاڕی سەعید تەها کۆیی بە بەستووی هەڵگیرابوو و خاوەنەکەی بە گۆشتی فرێش دەیفرۆشت بە خواردنگە و لەفە فرۆشەکان.

دکتۆر ژیار بەهادین، نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەوبارەیەوە رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کە بەڕادەکە مۆڵەتی نەبووە، لەکاتی سەردانی لیژنەکانمان دەرکەوتووە کە بڕێکی زۆر گۆشتی وردکراوی تێدایە و بەستوویەتی و سەرچاوەکەی ئاشکرا نییە، بەڵام دەکرێت بە قیمە و بە گۆشتی فرێش دەفرۆشرێت بە خواردنگە و لەفە فرۆشەکان.

نوێنەرەکەی ڤێتێرنەری دەشڵێت، “هەر گۆشتێک چووە حاڵەتی بەستنەوە ناکرێت بە فرێش بفرۆشرێت، هەربۆیە تەواوی گۆشتەکە لەناودەبرێت و رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.”

قائیمقامیەتی سلێمانی دوای لە هاوڵاتیانیش کرد بەهیچ جۆرێک قیمەی ئامادەکراو نەکڕن، بەڵکو پێویستە بە ئامادەبوونی خۆیان گۆشتەکە بکرێت بە قیمە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی: پارتی ئەنجامی خراپی هاوپەیمانێتییە سێقۆڵییەكە وەردەگرێتەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، “ئەو سیاسەتەی ئێستا پارتی پەیڕەوی دەكات خۆیان لێی زەرەمەند دەبن و هاوشێوەی ڕیفراندۆم ئەنجامی…
Total
0
Share