روونكردنەوەیەك لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانەوە

هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان روونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە رایدەگەیەنن، چەكدارێكی نەناسراو لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستڕێژی گوللە لە ئۆتۆمبێلێك دەكات و كەسێك برینداردەكات لەو كاتەشدا كارمەندێكی هێزەكانی كۆماندۆ لە شوێنی رووداوەكە دەبێت و دەیەوێت رێگری لە تەقەكەرەكە بكات، بەڵام كەسی تەقەكەر رووبەڕووی كارمەندەكەی كۆماندۆش بووەتەوە.

لە روونكردنەوەكەیاندا هاتووە، تەقەكەرەكە تەقەی زیاتریكردووە بۆیە لەلایەن ئەو كارمەندەی هێزی كۆماندۆوە كەسی تەقەكەر چەككراوە و چەكەكەی لێسەندراوە دواتر تا هێزە ئەمنییەكان دەگەنە شوێنی رووداوەكە ئەو كەسە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا چەكەكەی لەبەردەست هێزەكانی كۆماندۆدایە و هێزەئەمنییەكان سەرقاڵی دۆزینەوەی تۆمەتباری رووداوەكەن ئەو رووداوە دوور و نزیك پەیوەندیی بە كارمەندەكەی هێزی كۆماندۆوە نەبووە و تەنها وەك ئەركێكی ئەخلاقی و پیشەیی ئەو كارمەندەی كۆماندۆ رێگری لە ئەنجامدانی تاوانێكی گەورە كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشیار عەبدوڵا لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی هەرێمدا  بارزانی سەرقاڵی دروستکردنی ئاڵۆزی بوو لەگەڵ بەغدا و سلێمانی

هۆشیار عەبدوڵا رایگەیاند، مەسعود بارزانی لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی هەرێمدا  بارزانی سەرقاڵی دروستکردنی ئالۆزی و ئیدارەدانی تەنگژەکانی بوو لەگەڵ…
Total
0
Share