(ڤیدیۆ) ئینگلتەرا بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا گەیشتە یاری کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، چوارشەممە دووەم ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بردنەوەی بەرامبەر دانیمارک تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەن یاری قۆناغی نیوەی کۆتایی یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی دانیمارک ئەنجامدا، (90) خولەکی یاسایی یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی دانیمارک لە خولەکی 30 لەلایەن میکێل دامسگارد، گۆڵەکەی ئینگلتەراش لە خولەکی 39 لەلایەن سیمۆن کایەر (بە‌هەڵە) تۆمارکران.

بە ناچارییەوە پەنا بۆ کاتی زیادکراوبرا، لە کاتە زیادکراوەکاندا ئەستێرەکانی ئینگلتەرا باڵادەستییان نیشاندا و لە خولەکی 104 هاری کەین گۆڵی دووەم و پێشەنگی تۆمارکرد، یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات (2-1).

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئینگلتەرا بلیتی یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای بڕی و لەو یارییەشدا ڕوبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كۆمەڵ دەكشێنەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share