قسەی كومان پێش یارییەكەی بەنفیكا

ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێیوایە یارییەكەی بەنفیكا جیاواز دەبێت و ناتوانن بەهەمان ڕیتمی یارییەكەی لیڤانتی دەربكەون.

پێش ڕووبەروبوونەوەی بەنفیكا لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری بەرشلۆنە بەشداریی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كرد.

كومان ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان لە قۆناغی نوێبوونەوەدان و هەوڵدەدەن ڕیزەكانیان ڕێكبخەنەوە.

وتیشی: یارییەكەی بەنفیكا قورسە و وەك یارییەكەی لیڤانتی نابێت، ئەقڵییەتی پورتوگالی كۆنتڕۆڵكردنی ڕیتمی یارییە.

كومان پێیوایە یاریزانە لاوەكان پێویستیان بە متمانەی زیاترە.

ڕاهێنەری بەرشلۆنە جەختیكردەوە كە ئەوان هەوڵدەدەن لە پێنج یاریی داهاتوودا ئەنجامێكی باش بەدەستبهێنن.

پوختەی قسەكانی كومان

// سبەی یارییەكەمان هۆكارنابێت بە گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو، بەڵكو تەنها دووەم یارییە لە قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنز لیگ

// بەنفیكا تیپێكی بەهێزە، پێویستە فشاریان لێبكەین، كاتێكیش تۆپمان پێبوو دەبێت لەنێوان هێڵەكاندا یاری پێبكەین

// هیچ قسەیەكم نییە بۆ ئەوەی فاتی بانگهێشتی ئیسپانیا بكرێتەوە، دەمەوێت بڵێم 10 مانگە یاری نەكردووە و 15 خولەك بەشداریكردووە، هێشتا ڕێگەیەكی دوور و درێژی لەبەردەمە

// پێویستە متمانە بە لاوەكان بدەین، 5 یاریی داهاتوومان لە 12 ڕۆژدا دەكەین

// یاریی لیڤانتی بەشێوەیەكی باش دەركەوتین، دەمەوێت لەو ئاستە بەردەوامبین، فشاری باشمان كردەسەر تیپی بەرامبەر، پانتایی باشمان دۆزییەوە و گۆڵیشمان تۆماركرد، یاریی بەنفیكا جیاوازدەبێت.

// ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ لوك دی یۆنگ بەهۆی پێكانی هێرشبەرەكانەوە بوو، ئەویش كاتی خۆی پێدەدرێت و پێویستیشی بە كاتە تا دەگونجێت

// پێشبینی یارییەكی قورس دەكەم بەرامبەر بەنفیكا، پێموانییە پانتاییمان بۆ دروستبكەن، ئەقلییەتی پورتوگالی بریتییە لە كۆنترۆڵكردنی ڕیتمی یاری

// هەمیشە بەرشلۆنە لەپێناو بردنەوە یاریدەكات، دەمانەوێت پانتایی دروستبكەین و گۆڵی زۆر تۆماربكەین

// شیكردنەوەمان بۆ تیپی بەنفیكا كردووە و خاڵە بەهێزەكانیان دەزانین، هەوڵدەدەین ڕایانبگرین و كۆنترۆڵی تۆپمان لابێت، دەزانین كە ئەوان لە هێرشی هەڵگەراوەدا خێران.

// دەزانین ئەوان لەناو هاندەرانی خۆیان یاری دەكەن و ئامانجیان بردنەوەیە، ئێمەش هەمان ئامانجمان هەیە

بابەتی پێشتر

خولوسی ئاكار باس لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ عێراق دەكات

بابەتی دواتر

تۆتنهام چاوی بڕیوەتە یاریزانێکی یوڤی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share