خولوسی ئاكار باس لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ عێراق دەكات

وەزیری بەرگریی توركیا قسە لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن و كاری هاوبەش لەگەڵ عێراق لەسەر سنوور دەكات، ئاشكراشیكرد، سەردانەكەی سبەینێی ئەردۆغان بۆ ڕوسیا، تایبەت دەبێت بە پرسی سوریا.

خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سبەینێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری تورگیا سەردانی ڕوسیا دەكات، لەگەڵ ڤلادمێر پوتین باسی پرسی سوریا و پەیوەندییە دووقۆڵییەكان دەكات.

ئاكار ڕەخنەی ئەوەی لە ڕوسیا هەبوو، كە گوایە پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی نێوانیانەوە لەبارەی سوریاوە، پابەندبوونی وڵاتەكەشی دووپاتكردەوە.

وەزیری بەرگریی توركیا قسەی لەبارەی ئاسایشی سنوورەكانی عێراقیش كردووە، بە وتەی خۆی، ڕێز لە ئاسایشی سنووریی وڵاتانی عێراق و سوریاش دەگرن، بەڵام ڕێگە بەهەڕەشە و مەترسی نادەن لە سنوورەكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتانە.

پرسیار لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ عێراق لە ئاكار كرابوو، وەزیری بەرگریی توركیا ئاشكرایكرد، لەوبارەیەوە لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق لە پەیوەندیدایە، وتی، “لەگەڵ عێراقدا لە پەیوەندیداین بۆ كاری هاوبەش و پاراستنی ئاسایشی سنوور، بۆ ئەو مەبەستە لەهەفتەكانی ڕابردوودا شاندێكی عێراق سەردانی ئێمەی كردووە، بۆمان ڕوونكردنەوە كە چۆن كار لەسەر پاراستنی ئاسایشی سنوور بكەین”.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو فیلمە نوێیەكەی جەیمس بۆند نمایشدەكرێت

بابەتی دواتر

قسەی كومان پێش یارییەكەی بەنفیكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share