دۆناڕوما دەیەوێت لە پاریس بڕوات

بەهۆی یارینەكردنی بەشێوەیەكی سەرەكی، دۆناروما-ی گۆڵپارێزی ئیتاڵی دەیەوێت ڕیزەكانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت.

لە هاوینی ئەمساڵ، دۆناروما بەهۆی كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەیەوە، ڕیزەكانی میلان-ی جێهێشت و بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە كرد.

پۆچتینۆ-ی ڕاهێنەری پاریس لە زۆربەی یارییەكاندا پشت بە كایلۆر ناڤاس-ی كۆستاریكی دەبەستێت و دۆنارومای وەك گۆڵپارێزی یەدەگ داناوە، ئەوەش لاوە ئیتاڵییەكەی تووڕەكردوە و بەنیازی جێهێشتنی پاریسە.

دۆناروما كە لە یۆرۆی 2020 وەك باشترین یاریزان دەستنیشان كرا، پێشتر لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاوە چاودێری دەكرا و لە ئێستاشدا یوڤانتۆس ئامادەیە بیگەرێنێتەوە بۆ ئیتاڵیا.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ هەزاران کەس لە چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێنی کوڕی عەلی-دا بەشداردەبن

بابەتی دواتر

ئانسو فاتی داهاتووی خۆی لەگەڵ بەرشلۆنە یەكلاییكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share