مارتینێز: ئەرجەنتین دووبارەی ئیسپانیایە و ئەڵمانیا ڕیاڵ مەدریدە

خاڤی مارتینێز، بەرگریکاری پێشووی ئیسپانیا و یانەی بایرن میونشن، پێشبینی دەکات یەکێک لە هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و ئەڵمانیا ناسناوی مۆندیال بەدەستبهێنن.

مارتینێز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت” شرۆڤەی هەڵبژاردەکانی مۆندیال دەکات، دەربارەی ئەرجەنتین دەڵێت، ” لە سەرەتاوە وتوومە ئەرجەنتین، چونکە یەکەم دۆڕاندنیان هاوشێوەی 2010ی ئێمە بوو لە ئیسپانیا، ڕەخنەی خنکێنەرمان لێگیرا و کۆبووینەوە و بە خۆماندا چووینەوە، دەکرێت ئەو دۆڕاندنە ببێتە سەرەتایەک بۆ بەخۆداچوونەوە و گەڕانەوەیەکی بەهێز.”

هەروەها دەڵێت، “بە ڕای من ئەڵمانیا و ئەرجەنتین پاڵێوراوی ناسناوەکەن، لەبەرئەوەی متمانەم بە ئەڵمانیاشە، ئەوان وەکو ڕیاڵ مەدریدن هەمیشە لە کاتە ناهەموارەکاندا ئامادەن.”

مارتینێز لە ساڵی 2021وە پەیوەندی بە یانەی قەتەری قەتەرییەوە کردووە، لە ئێستادا لە نزیکەوە چاودێری چالاکییەکانی مۆندیالی 2022 دەکات.

بابەتی پێشتر

کاتی تەواوکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان لە ئیدارەی زاخۆ ئاشکرا کرا

بابەتی دواتر

ئەمریکا و ئێران لە قەتەرەوە کوڵاندویانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share