حزبەكەی مێركڵ نەیتوانی براوەی یەكەم بێت.. ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەڵمانیا ڕاگەیەندرا

ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەڵمانیا ڕاگەیەندرا و حزبەكەی مێركڵیش لە هەڵبژاردنەکەدا 24.1 % ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و نەیتوانی براوەی یەكەم بێت.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئەڵمانیا بڵاویكردووەتەوە، حیزبی سۆشیال دیموکرات بە کۆکردنەوەی 25.8 % ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا، حیزبەکەی ئانگێلا مێرکڵیش، یەکێتی کریستیان دیموکرات و یەکێتی سۆشیال کریستیان كە پێکەوە بەشداربوون لە هەڵبژاردنەكەدا 24.1 % ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.

بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە حیزبەکان 30 % ی دەنگەکان یاخود زیاتریان بەدەستنەهێناوە نابنە زۆرینە، بۆیە هیچ حزبێکیان بە تەنها ناتوانن حکومەت پێکبهێنن.

هاوكات پۆستی ڕاوێژكاریی ئەڵمانیا كە باڵاترین پۆستی ئەو وڵاتەیە لە نێوان ئارمین لاشێت لە یەکێتی سۆشیال کریستیان و کاندیدی حزبی سۆشیال دیموکرات کە جێگری ڕاوێژکاری ئەڵمانیاشە ئۆلاف شۆڵز دەبێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، پێدەچێت حکومەتێکی هاوپەیمانی پێکبهێنرێت، بەڵام ڕێکكەوتن لەسەر ئەو هاوپەیمانێتیە نوێیە چەند مانگێک دەخایەنێت.

بابەتی پێشتر

داعش هێرشیكردە سەر سنووری خانەقین

بابەتی دواتر

ئەردۆغان: دەبێت ئەمریکا خۆی بخات بەبارێکدا یان پەکەکە یان تورکیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share