لە سلێمانی تەقەکەرێک دەستگیرکرا کە پێشتر کەسێکی بریندار کردبوو

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک، تەقەکەرێک دەستگیرکراوە، کە پێشتر بە دەمانچە کەسێکی دیکەی بریندار کردبوو.

لەسەر ڕووداوەکە پۆلیسی سلێمانی ڕوونکردنەوەی داوە و ڕایگەیاندووە، ” دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ به‌فیشه‌ك برینداری‌ كردوه ‌و دواتر هه‌ڵاتووه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه ‌و به‌دواداچونیان بۆ دۆزینه‌و ه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێت”.

بە وتەی پۆلیس له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباردا ده‌ستیشگیراوە به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌ كه‌ به ‌تۆمه‌تباره‌كه‌ بووه‌ و تاوانه‌كه‌ی‌ پێ ئه‌نجامداوه‌.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (س، ص) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 405 و 31، 21ی‌ چه‌ك له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پێشتر

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران: ئەوانەی کۆبوونەوەکەی هەولێریان کرد هۆشیاری سیاسیان نەبوو

بابەتی دواتر

سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر:
چاوەڕێی خەمساردیی حکومەت ناکەین و داواکارییەکانتان جێبەجێدەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ سکرتاریەتی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەردا کۆبووەوە.…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی حزب

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مامجەلال ڕایدەگەیەنێت، “یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی…
Total
0
Share