ئەگەری پێکدادانی ڕوسیا و تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان لەئارادایە

دوای هێرشی بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا بەڕووی کۆپتەرێکی ڕوسیدا تەقەیكردووە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئەگەری پێکدادانەکان ڕایگەیاندووە، “سوپای ڕوسیا هێرشەکانی بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بەتایبەت (فەیلەقی حەمزە) دەستپێكردووە و ژمارەیەکی زۆر چەکداریش کوژراون”.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕێکخراوە، 11 چەکداری نزیک لە تورکیا کوژراون و 13ی دیکەش برینداربوون.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لە تەلتەمر لە ڕۆژئاوای کوردستان چەندین هێرشیان بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئەنجامداوە.

هێرشەکانی ڕوسیا تورکیایان نیگەرانکردووە و داوای ڕوونکردنەوەی لە ڕوسیا کردووە سەبارەت بە هێرشەکان.

ئاژانسی سانای سوری بڵاویکردووەتەوە، سوپای تورکیا لەگەڵ بەردەوامیی بۆردومانەکانی ڕوسیادا، گوندەکانی نزیک حەسەکە بۆردوماندەکات.

بابەتی پێشتر

ڕیفراندۆم.. بانێکە و دووهەوا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بە بردنەوە لە لیڤانتی چوار پلە سەرکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share