کەشناسیی عێراق: بارانبارین تا یەکشەممە بەردەوامدەبێت

دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ رۆژانی داهاتوو راگەیاند و دەڵێت، بارانبارین تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوامدەبێت.

لە راگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە، سبەی هەینی، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارانێکی کەم لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی وڵات، هەندێکجاریش رەشەبا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، رۆژی شەممە، له ناوچەکانی ناوەڕاست، نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچەکانی باشوور و هەرێمی کوردستانیش، هەور دەبێت؛ پلەی گەرماش دابەزینێکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت.

دەشڵێت، لەمڕۆوە تا رۆژی یەکشەممە، بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامدەبێت و پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری عێراق نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

کەشناسیی عێراق دەڵێت، رۆژی دووشەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری پێنەدانی مووچە بە فەرمانبەرانی ڤاكسیننەكراو جێبەجێكراوە؟

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێنەدانی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەدات كە ڤاكسینان وەرنەگرتووە، بریكاری وەزارەتەكە تەئكیددەكاتەوە،…
Total
0
Share