ڕیکۆرده‌کانی جۆتا، فێرمینۆ له‌ سیانه‌ی ئاگرینی لیڤه‌رپوڵ ده‌کاته‌ ده‌ره‌وه‌

هێرشبه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ، دیێگۆ جۆتا له‌م وه‌رزه‌دا و له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا تواناکانی سه‌لماندووه‌ و پێش فێرمینیۆی به‌رازیلی که‌وتووه‌.

ڕۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی به‌ریتانی ئاشکرایکردووه‌، جۆتا که‌ به‌بڕی 45 ملیۆن پاوه‌ند له‌ یانه‌ی وڵڤه‌رهامپتنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ لیڤه‌رپوڵه‌وه‌ کردووه‌، ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ دیسه‌لمێنێت شایسته‌ی ئه‌و بڕه‌یه‌ که‌ پێیدراوه‌، به‌ڵکو له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا توانیویه‌تی پێش ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی بکه‌وێت و به‌ ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه‌ له‌ داهاتوودا فێرمینیۆ ده‌کاته‌ یه‌ده‌گی خۆی.

جۆتا له‌ کۆی نۆ ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ ته‌نها له‌ پێنجدا به‌شداریکردووه‌ و حه‌وت گۆڵی تۆمارکردووه‌، به‌رانبه‌ر پێنج گۆڵ بۆ فێرمینۆ، له‌کاتێکدا هێرشبه‌ره‌ به‌رازیلییه‌که‌ له‌ وه‌رزی نوێی پریمه‌رلیگ ته‌نها گۆڵێکی تۆمارکردووه‌.

جۆتا له‌ کۆتا ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان به‌رانبه‌ر ئاتالانتا هاتریکی تۆمارکرد (سێ گۆڵ)، له‌ ڕیزبه‌ندی گۆڵکارانی خوله‌که‌ هاوشانی مارکۆس ڕاشفۆرد به‌ چوار گۆڵ له‌ لوتکه‌دایه‌.
لم باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت، ” سانێ و سه‌ڵاح دوو هاوکاری به‌هێز و ناوازه‌ن، هێنده‌ به‌توانان ئه‌رکی منیان ئاسانکردووه‌”.

به‌پێی داتاکانی تۆڕی “ئۆپتا”ی نێوده‌وڵه‌تی، جۆتا چواره‌م یاریزانی لیڤه‌رپوله‌ چوار گۆڵی له‌سه‌ریه‌ک به‌ سه‌رپه‌رشتی یۆرگن کلۆپ له‌ سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه‌کان تۆمارده‌کات.

هه‌روه‌ها دووه‌م یاریزانی لیڤه‌رپوله‌ له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان، له ‌سه‌ره‌تا دوو یاریی وه‌ک یاریزانی سه‌ره‌کی گۆڵ تۆمارده‌کات، له‌ ساڵی 2008 ڕۆبی که‌ین ئه‌م ڕیکۆرده‌ی تۆمارکردووه‌.

یاریزانه‌ پۆرتوگالیه‌که‌ ده‌بێته‌ سێیه‌م یاریزانی لیڤه‌رپوڵ به‌ که‌مترین ماوه‌ حه‌وت گۆڵ تۆمارده‌کات له ‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه‌کان، ئه‌م ڕیکۆرده‌ش له‌ ساڵی 2000وه‌ تۆمارنه‌کراوه‌.

بابەتی پێشتر

ئیداره‌ی کاتیی به‌رشلۆنه‌ لێدانێکی دارایی دیکه‌ی به‌رکه‌وت

بابەتی دواتر

ئیریکسن له‌ ئینته‌رمیلان کۆتاییهاتووه‌ و زه‌به‌لاحێکی دیکه‌ داوایکردووه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share