ئەگەری یاریكردنی بنزیمە و نێیمار كەمە

هەردوو یاریزان كەریم بنزیمە-ی فەڕەنسی و نێیمار-ی بەرازیلی لەژێر هەڕەشەی ‏بەشدارینەكردنن لە یارییەكەی قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ.‏

بڕیارە 15ی ئەم مانگە لە یاریگای باخچەی شازادەكان، لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنز ‏لیگ، كاتژمێر 11:00ی شەو، پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی میوانداریی ڕیاڵ مەدریدی ‏ئیسپانی بكات.‏

هەردوو یاریزان  نێیماری بەرازیلی و بنزیمەی فەڕەنسی لەژێر هەڕەشەی یارینەكردندان.‏

نێیمار لە قۆناغی كۆتایی چارەسەری پێكانەكەیدایە و ئامادەیە بۆ یاریكردن، بەڵام لە ‏ڕووی جەستەییەوە دۆخی باشنییە و ماوەیەكی زۆرە لە ڕیتمی یاریكردن ‏دووركەوتووەتەوە.‏

بەهەمان شێوە كەریم بنزیمە هێشتا لە پێكان چاكنەبووەتەوە و تیمی پزیشكیی یانەكە پێیوایە ‏لە ڕووی جەستەییەوە %100 بۆ یاریكردن بەرامبەر پاریس ئامادەنابێت.‏

بەشداریكردنی هەردوو یاریزانەكە دەكەوێتە سەر قسەی ڕاهێنەرەكانیان و لەلایەن تیمی ‏پزیشكییەوە ڕێگەپێدراو نابن.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کریستیانۆ به‌ گۆڵی (700) یونایتدی برده‌ پله‌ی پێنجه‌م

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا یاریی لووتکه‌ی…
Total
0
Share