بەرشلۆنە چاوەڕوانی پیکێ-یە و جێگرەوەشی دابینکرد

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە سەرکەوتووبوون لە قایلکردنی ئەندریاس کریستنسنی دانیمارکی، لەهەمان کاتدا چاوەڕوانی وەڵامی جێرارد پیکێ دەکەن.

ڕۆژنامەی “ئارا”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئیدارەی خوان لاپۆرتا داوایان لە جێرارد پیکێ کردووە پلانەکانی بۆ داهاتوو ئاشکرابکات، بەوپێیەی تەمەنی 35 ساڵە و لە هاوینی 2024 گرێبەستەکەی کۆتاییدێت.

سەرەڕای ئەوەی جاڤی هێرناندێز جەختی لەوە کردووەتەوە کە پیکێ یەکێکە لە کۆڵەکەکانی بنیادنانەوەی بارسا، بەڵام سەرۆکایەتیی یانە هیچ گرێنتییەکی پێنەداوە.

لەبەرامبەردا فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان دەریخستووە، کە ئیدارەی بارسا لەگەڵ ئەندریاس کریستنسنی بەرگریکاری دانیمارکی یانەی چێڵسی ڕێککەوتنیان کردووە، یاریزانەکە لە هاوینی 2022 بێبەرامبەر پەیوەندییان پێوەدەکات، تەنانەت لە پشکنینە پزیشکییەکانیشدا سەرکەوتووبووە.

کریستنسن دەتوانێت لە هەردوو پێگەی جێرارد پیکێ و ڕۆناڵد ئاراوخۆ یاریبکات.

بابەتی پێشتر

کێ دەبێتە خاوەنی چێڵسی؟ هاندەران لە خەیاڵێک و ئەبرامۆڤیچ لە خەیاڵێک

بابەتی دواتر

بایرن میونشن چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی فەرەنسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share