ئەنجومەنی دادوەریی لێکۆڵینەوە لە ئەگەری پارەوەرگرتن دەکات لە دادگاکانی هەولێر

دوای ئەوەی پارێزەرێک چەند بەڵگەیەکی خستەڕوو لەبارەی ئەگەری وەرگرتنی پارە لە دادگاکانی “کەتن، بەرایی، پێداچوونەوە”ی هەولێر، ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم ڕایگەیاند لێکۆڵینەوە دەکات.

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، “دوای ئه‌وه‌ی پارێزه‌رێك به‌ناوی (جه‌واد خۆشناو) له‌ ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسینێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تیایدا تۆمه‌ت ده‌خاته‌ پاڵ ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر له‌ دادگاكانی كه‌تن، به‌رایی و پێداچوونه‌وه‌، ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تیی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نین، به‌دواداچوونی ورد ده‌كه‌ین و له‌ په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پارێزه‌راندا‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه‌ پارێزه‌ری ناوبراو باسیكردوون، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی به‌داوداچوون له‌سه‌ریان، دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره‌كانیش، ئه‌نجامه‌كان بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌”.

پێشتر پارێزەر جەواد خۆشناو ڕایگەیاندبوو، سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر ئامادە نییە بەڵگەكانم لێوەربگرێت، كە بریتین لە 17 شاهید و ڤیدیۆی تایبەت بەم دادوەرانە و دەڵالەكانیان كە داوای پارە دەكەن.

ئەو پارێزەرە هەڕەشەی ئەوەی کردبوو، ئەگەر سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، بەڵگەکانی لێوەرنەگرن، ئەوا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوی دادوەرەکان ئاشکرادەکات.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یۆڤانتۆس لە سامپدۆریای بردەوە

بابەتی دواتر

کچە کوردێک بووە ئەندام پەرلەمانی ئایسلەندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share