سەرۆکی هەرێم بۆ تورکیا: هەموو ئاسانکارییەک بۆ سەرمایەگوزاریی تورکیا دەکەین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد مووش وەزیری بازرگانیی تورکیا کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە خواستى برەودان بە پەیوەندییە بازرگانى و ئابورییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ تورکیادا کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمدا هاتووە، سەرۆکی هەرێم دووپاتیکردەوە کە دەرفەتەکانى سەرمایەگوزارى و وەربەرهێنانى تورکى لە هەرێمى کوردستان زۆر لەبار و فراوانن و ڕێگەى بازاڕى گەورەى عیراق بۆ بازرگانیى تورکیا بە هەرێمى کوردستاندا تێدەپەڕێت.

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، ستراتیژ و بیرکردنەوەیەکى تازەى تورکیا بۆ چۆنیەتی فراوانکردنى بوارەکانى بازرگانى و چالاکیى ئابورى و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان و عیراق پێویستە کە لە بازرگانیى زیاتر، قورسایى بخاتە سەر وەبەرهێنان.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەموو گرفتەکانى بەردەم فراوانکردنى بوارەکانى بازرگانى و ئابورى لەنێوان هەردوولادا، چارەسەربکرێن.

سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد کە یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان یاسایەکی دۆستانەیە کە هانی سەرمایەگوزاریی بیانی دەدات.

هەروەها وەزیری بازرگانیی تورکیا دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی دەیەوێت برەو بە پەیوەندیى بازرگانی و فراوانکردنى چالاکییە ئابورییەکانى لە هەرێمى کوردستان بدات.

بابەتی پێشتر

توركیا ڕازی نییە ناوی "كوردستان" بە كۆڕبەندە ئابورییەكەی هەولێرەوە بێت

بابەتی دواتر

دابەشكردنی مووچەی سبەی ڕاگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share